رووداو - بالیسان
لە سەر مەزاری شەهیدان لە شارۆچکەی بالیسان مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی 29 ساڵەی کیمیابارانکردنی گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسان سازکرا، بریندارانی کیمیابارانەکەش لەو یادەدا دەڵێن: پێویستمان بە یادکردنەوە نییە، بەڵکو پێویستمان بە چارەسەرکردنە.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانەکە، یادکردنەوەکە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمساڵ یادکردنەوەکە وەکو ساڵان گەرموگوڕ نەبوو، چونکە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون هیچ بودجەیەکی بۆ دابین نەکردبوو، بەشێکی کەسوکاری شەهیدانیش بایکۆتی یادکردنەوەکەیان کرد.
لە سەر مەزاری شەهیدان لە شارۆچکەی بالیسان: بە دانانی تاجە گوڵینە، بەخشینی مەدالیای رێزلێنان بە تاقەنەیەکی کیمیاباران و چاندنی 370 نەمام یادی 29 ساڵەی کیمیابارانی گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسان کرایەوە.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان دەڵێت "نایشارینەوە ئەو قەیرانە داراییە کاریگەری هەبووە لەسەر یادکردنەوەکە و نەمانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزاری پێشکەش بە کەسوکاری قوربانییەکان بکەین".
بەشی زۆری قوربانیانی کیمیابارانی گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسان بە یادکردنەوەکە دڵخۆش نین، چونکە تا دێت باری تەندروستی و دەروونی بریندارانی چەکی کیمیایی خراپتر دەبێت و، ئەوان دەڵێن: پێویستمان بە چارەسەر هەیە، نەوەک یادکردنەوە.
بەختیار رەشید، کەسوکاری قوربانیانی گوندی شێخ وەسانان دەڵێ " تەنیا برینەکانمان نوێ دەبنەوە و هەموو ساڵێک بەڵێنمان پێدەدرێت و جێبەجێ ناکرێن، بریندارەکانمان حسابیان بۆ ناکرێت و ئەوەی هەیە تەنیا بەڵێنە".
29 ساڵ لەمەوبەر حکومەتی بەعس گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسانی کیمیاباران کرد، بەم هۆیەوە 265 هاونیشتمانی شەهید بوون و 350-ی دیکەش برینداربوون، ئەو بریندارانەی چەکی کیمیایش کە لەژیاندا ماون تاوەکو ئێستا ئاسەواری چەکی کیمیاییان بەجەستەوە دیارە.