رووداو - هەولێر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا داوا لە پەنابەر و کۆچبەرە کوردەکانی ئەو وڵاتە دەکات "هەر کەسێک لەسەر خواستی خۆی بگەڕێتەوە کوردستان یارمەتی ماددی دەدرێت." دارا ئەبوبەکر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی " ئەو کۆچبەرانەی بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە، جگە لە خەرجییەکانی گەڕانەوە، حکومەتی فەرەنسا هاوکارییەکی ماددیشیان دەکات و تاوەكو ئەو کاتەی رێوشوێنەکانی گەڕانەوەیان تەواو دەبن ئەو رێکخراوانە خەرجی ژیان و شوێنی مانەوەشیان بۆ تەرخان دەکات". دارا ئەبوبەکر گوتیشی" چەند رێکخراوێکی تایبەت بە کۆچبەران، کە سەر بە فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی فەرەنسان، داوایان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لە دۆزینەوەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە یارمەتییان بدەن". نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا داوا لە هەموو پەنابەر و کۆچبەرانەی فەرەنسا دەكات، بەتایبەتی کۆچبەرانی کەمپی کالێ و دانکیخک و ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، پەیوەندی بکەن بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان و داواکاری پێشکەش بکەن.
عێراق18-07-2026عەلی زەیدی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ واشنتن هێنا؛ "قۆناخێکی نوێ لە پەیوەندییەکان دەستپێدەکات"
ئێران18-07-2026موجتەبا خامەنەیی سوپاسی عێراقییەکان دەکات؛ "بەشدارییە ملیۆنییەکە هاوکێشەکانی ناوچەکەی گۆڕی"