کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی کۆمپانیای سابیس

لۆگۆی کۆمپانیای سابیس

news

سبەی دەوامی فەرمییە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سابیس

سەرکەوت رۆستەم

سەرکەوت رۆستەم

18-04-2015
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت رۆستەم
سەرکەوت رۆستەم18-04-2015

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

رووداو - هەولێر

كۆمپانیای سابیس روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە رایدەگەیێنێت سبەی دەوامی فەرمییە لە سەرجەم قوتابخانەکانی شوەیفات. 

نەبیل ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی كۆمپانیای سابیس لە كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" مامۆستایەكی بیانی بە رەگەز ئەمریكی بە هۆی تەقینەوەكەی دوێنێی عەینكاوە لە شاری هەولێر برینداربووە و ئێستا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر لەژێر چاودێریدایە".

نەبیل ئیسماعیل راشیگەیاند:" بەهۆی برینداربوونی ئەو مامۆستا ئەمریكییەی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی سەر بە كۆمپانیای سابیس، مامۆستا بیانییەكان نیگەران بوونە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە قوتابخانەكانی سابیس دادەخرێن، بۆیە بە پێویستمزانی لە رێگای رووداوەوە بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بڵێین ئەم كردەوانە نابنە رێگر لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و بەردەوامدەبین لە ئەرك و ئامانجی خۆمان كە فێركردنی رۆڵەكانی كوردستانە".

نەبیل جەختیی لەوەش كردەوە، كە مامۆستا ئەمریکییەکە تەندروستی جێگیرەو سبەینێش دەوامی فەرمییە لە سەرجەم قوتابخانەكانی سابێس لە هەرێمی كوردستان.

کاژێر 5:40 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 17/4/2015، تەقینەوەیەک لەبەردەم نێللی کافێ-ى نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا روویدا، کە خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای سۆناتا هەوڵیدا خۆی بە بنکەی پۆلیسی عەینکاوەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش گەیشتنی بەو شوێنە لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەی لێكراو خۆکوژەکە خۆی تەقاندەوە. رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) دوای چەند کاژێرێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆگرت.

بەهۆی تەقینەوەكە 2 كوردی باكووری كوردستان شەهیدبوون و 8 كەسی دیكەش برینداربوون، 5 لەو بریندارانەش خەڵكی توركیان، بەڵام هێشتا نازانرێت هەموویان تورکن یان کوردی باکووریشیان لەنێودایە.

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە