رووداو- پیرمام بەمەبەستی تاوتوێکردن و دەربڕینی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستوور و پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە شارۆچکەی پیرمام لە کۆبوونەوەدان. پەیامنێری رووداو سەهین موفتی، لە پیرمام رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دەستیپێکردووە. پەیامنێری رووداو گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێک دەکرێت، لەوانە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان رایێگەندراوێک بڵاودەکاتەوە.