رووداو - هەولێر
پاش پشتگوێخستنی داواكاریی هۆزە عێراقییەكان بۆ پڕچەككردنی گەنجانی پارێزگاكە بۆ شەڕ دژ بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە، ئەو هۆزانە بەمەبەستی بەرگریكردن لە ناوچەكانیان، هێزێكی چەكدارییان لە گەنجانی ئەنبار پیکهێنا.
هاوشێوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، هۆزە سوننەكان لە ئەنبار بە فەرماندەیی ئەفسەرانی پێشووی سوپای عێراقی و بە هاوكاری میللی هێزی پاڵپشتیان پێكهێناوە، بۆ بەرگریكردن و شەڕکردن دژ بە چەكدارانی داعش و هەر هێرشێکی دیكە بۆ سەر ناوچەكەیان.
بۆ یەكەمجارە ئەم هێزە بەئاشكرا لەسەر شاشەكانی تەلەفزیۆن دەردەكەون، وەك خۆیان دەڵێن كاتی نهێنی كۆتایی پێهات.
ئەنبار گۆڕەپانی شەڕ و پێكدادانێكی قورسە، بۆ ماوەی ساڵێكە ئەم ناوچەیە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە، داعش هەموو توانایەكی خۆی بەكارهێنا، بۆئەوەی بە تەواوی پارێزگاكە كۆنتڕۆڵبكات، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی ژمارەیەك لە هۆزەكان، داعش تائێستا نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئامانجە.