رووداو - هەولێر یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێک لە رێگەی (تۆڕی میدیای رووداو)ەوە ئاڕاستەی ژنانی کوردستان دەکات. سەرۆکی پەرلەمان لە بەشێک لە پەیامەکەیدا دەڵێت پێویستە کاری جددی لەسەر نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بکرێت. هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمان رایدەگەیەنێت: راپۆرتی هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان ئامادەکراوە و لە نزیکترین دەرفەتدا دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.