رووداو - هاککەر نیوز
لێکۆڵەرەوەکانی ئاسایشی کۆمپیوتەر، جۆرە مالوێرێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە بە نهێنی لەنێو هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکاندا خۆی حەشاردەدات.
تیمی لێکۆڵینەوەی مەلوێر لە کۆمپانیای کاسپەر سکای لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە دامەزراوەیەکی هەواڵگری بۆ ماوەی 25 - 30 ساڵە بە نهێنی دەستی بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی هارد دیسکدا گرتووە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دامەزراوەكە رۆژانە دەیان هەزار مالوێر لەنێو هارد دیسكەكاندا دەچێنێت. کۆمپانیاکانی "سێستێرن دیجیتاڵ" و "تۆشیبا" و "سیڤیت" لە پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانەن کە هارد دیسک بەرهەمدەهێنن.
کاسپەر سکای لاب ئەوەشی راگەیاندووە، کە ئەم مالوێرە کۆمەڵێک وڵاتی بە شێوەیەکی چڕ کردوونەتە ئامانج، لەوانە " ئێران، رووسیا، پاکستان، چین، سووریا، یەمەن و جەزائیر " و زیاتر چاودێری خستووەتە سەر دامەزراوە سەربازیی و هەواڵگرییەكان.
کاسپەر سکای سەرەڕای ئەوەی هەواڵەکەی راگەیەند، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو ناوی ئەو وڵاتە و ناوی دامەزراوە هەواڵگرییەكە ئاشکرا بکات کە لەپشت ئەم کارەوەن بەڵام لە ناوەندەكانی راگەیاندن بە ڤایرۆسێكی ئەمریكی ناسراوە. .



