رووداو رۆژی دووشەممە هێرشێکی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر بەرنامەکەی چۆپی لە سەر پۆرتاڵی رووداو. دوێنێ لە کاژێر ٨:٣٠ ی ئێوارە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر لاپەڕەی پرۆگرامی چۆپی و چارە و هەوڵی وەستاندنی پرۆگرامەکە درا، هێرشەکە تاکو کاژێر ٩:٤٢ خولەک بەردەوام بوو تیمی تەکنیکی رووداو لە دوای لێکۆڵینەوە ی بۆی دەرکەوت هێرشەکان لە شاری گرۆنیگن هۆڵەنداوە کراوە کە لە رێگای ئینتەرنێتی Ziggo ئەنجام دراوە کە لە ماوەی ٦ کاژێر دا نزیکەی 305643 جار هێرش کراوەتە سەر ئەو پرۆگرامە چۆپی و چارە بەرنامەیەکی کلتۆری گشتییە دوو هەفتە جارێک لەسەر شاشەی رووداو پێشکەش دەکرێت و یەکێکە لە بەرنامە پڕ بینەرەکانی پۆڕتاڵی رووداو
هەواڵە ناوخۆییەکان24-06-2026بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی: نزیکەی 5000 کەس لە کەسوکاری شەهیدان (هەژماری من)یان نییە