رووداو- بەغدا
گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی بەغدا رایگەیاند، کە موسەننا ئەمین پۆستی بۆ خۆی دەوێ نەک بۆ یەکگرتوو، دوای ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند، لە دابەشکردنی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی، یەکگرتوویان بێبەشکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، شوان داودی، گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، "نه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌نه‌بوون هیچ لهپشكهكانیان بده‌نه یه‌كگرتووی ئیسلامی".
شوان داودی ئاماژە بەوەشدەکات، کە "له‌پێناو به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌عێراقی نوێ‌دا، له‌پشكی خۆی بڕیارده‌رێكی داوه‌ته كۆمه‌ڵ و جێگری لیژنه‌یه‌كیشی داوه‌ته یه‌كگرتوو".
بەپێی گوتەکانی گوتەبێژی فراکسیۆنی سەوز، دەبووایە زۆرینەی پۆستەکانی بەغدا بدرێنە پارتی و یەکێتی، بەڵام "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له به‌شێك له‌مافه‌كانی خۆمان خۆشبووین له‌پێناو به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌ن كوردییه‌كان كه توانیویانه كورسی بهێنن له به‌غدا".
شوان داودی پێیوایە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو "شین بۆ خۆی دەکات نەک بۆ حیزبەکەی"، چونکە "ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌نه‌بوون جێگری لیژنه‌كه بدرێته به‌ڕێز د. موسه‌نا ئه‌مین".



