رووداو -بارزان سادق یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنیان لەخولی یانەکانی ئیسپانیادا بەدەستهێنا. لەمیانی یارییەکانی گەڕی پانزەی لالیگادا، دوێنێ چوار یاریی ئەنجامدران، یانەی ریال مەدرید لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڤەلەدوەلیدی کرد و یارییەکەی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە و بە 37 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە. گاریس بەیڵ یەکەم هاتریکی خۆی لەگەڵ یانەی شاهانەدا تۆمارکرد دوای ئەوەی گۆڵی یەکەم و سێیەم و چوارەمی تۆمارکرد و گۆڵەکەی دیکەش کەریم بنزیما تۆماریکرد . لەیارییەکی دیکەدا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی لەیانەی ئێلچ بباتەوە بەئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام، گۆڵەکانی ئاتلەتیکۆ یاریزانان خۆرخێ کوکێ و دیگۆ کۆستا تۆماریانکرد.و کۆی خاڵەکانی بۆ 40 خاڵ بەرزکردەوە و لە ریزبەندی دووەمی خولەکە مایەوە. ئەمڕۆش چوار یاریی دیکە لە گەڕەکە ئەنجام دەدرێن و لە گرنگترینیاندا ئاتلەتیک بیلباو میوانداری بارسێلۆنای پێشەنگ دەکات.
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026کوڕی پیاوە کوژراوەکەی بنەسڵاوە: بکوژەکە قسەی ناشرینی بە باوکم گوتووە و دواتر کوشتوویەتی