رووداو - هەولێر
دوو رۆمانى رۆماننووسى ناودارى كورد به‌ختیار عه‌لى ده‌كرێنه عه‌ره‌بى و له‌لایه‌ن خانه‌یه‌كى كوێتى چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌ردوو رۆمانى (ئێواره‌ى په‌روانه) و (جه‌مشید خانى مامم)ـى به‌ختیار عه‌لى كه له‌لایه‌ن خانمه نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد فه‌دوا ده‌روێش كراونه‌ته عه‌ره‌بى، له‌لایه‌ن دار ئه‌لخان له كوێت چاپ و بڵاوكرانه‌وه.
چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى رۆمانى ئێواره‌ى په‌روانه به ناوى (مساء الفراشة) له 356 لاپه‌ڕه پێكدێ، هه‌روه‌ها جه‌مشید خانى مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد، به‌ناوى (عمي جمشیدخان الذى تعصف به الریح) له 149 لاپه‌ڕه پێكدێ.
فه‌دوا ده‌روێش له‌باره‌ى وه‌رگێڕانى هه‌ردوو رۆمانهكەوە به (ئه‌ده‌ب و كولتوورى رووداو)ى راگه‌یاند: "به‌ختیار عه‌لى رۆماننووسێكى كورده، به‌ڵام ئه‌و له ئاستى رۆماننووسه به‌ناوبانگه‌كانى جیهانه و كاره‌كانی مه‌زنن، بۆیه نابێ ته‌نیا له چوارچێوه‌ى زمانى كوردیدا بمێننه‌وه، پێویسته بۆ سه‌ر زمانه‌كانى دیكه‌ى جیهانیش وه‌ربگێڕدرێن. له‌و روانگه‌یه‌وه به پێویستم زانى رۆمانه‌كانى به‌ختیار عه‌لى وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى".
ده‌روێش كه خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانه و ئێستا له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێیه، ئاشكراى كرد كه بێجگه له‌و دوو رۆمانه، ئێستا سه‌رقاڵى وه‌رگێڕانى رۆمانێكى دیكه‌ى به‌ختیاره، ئه‌ویش رۆمانى (كۆشكى باڵنده غه‌مگینه‌كان)ـه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.


