ئامادەکردنی: ئەدەب و کو‌لتوور
لەپاڵ رۆماننووسیندا هەمیشە گفتوگۆ لەسەر ئەو ژانرە درێژەی هەبووە، خوێنەران هەمیشە بە دوای هەندێ لەو وەڵامانەوەن کە پەیوەندییان بە سرووتەکانی نووسینەوە هەیە لای رۆماننووسان. رۆماننووسێک کە رۆمان دەنووسێت، چۆن سەرەتا بیر لە بیرۆکەکەی دەکاتەوە، چۆن یەکەم رستە و پەرەگراف دەنووسێت. چۆن نووسەرانی تر کاریگەریی لەسەر دادەنێن و ئەو چۆن دەتوانێ نەبێتە کۆپییەک لەوان؟
"ئەدەب و کولتووری رووداو" لەگەڵ چەند نووسەرێکی گەنجی کورد کە رۆمانێک یان زیاتریان نووسیوە، درێژە بەم گفتوگۆ یە دەدات. ئەوان لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە نووسینی رۆمانەوە هەیە، ڕوونکردنەوە دەدەن و قسەی خۆیان دەکەن.
لە سێیەم گفتوگۆماندا، نووسەر سوارە نەجمەدین، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
رووداو: دەمەوێت راستەوخۆ لەم پرسیارە بە "ڕووکەش" سادەیەوە دەستپێبکەم، بۆچی بیرت لە نووسینی رۆمان کردەوە؟
سوارە: نازانم، ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت ده‌ره‌قه‌تی چیرۆك نه‌هاتم، چونكه چێژم له گێڕانه‌وه ده‌بینی، ده‌بوو رۆمان بنووسم، ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه چێژبه‌خشه، زیاتر له ژانره‌كانی تر له ژیانه‌وه نزیكه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ ده‌نووسیت، ده‌بێت نووسه‌ر له خۆی بپرسێت بۆ نه‌نووسم؟ نووسه‌ری ڕووكه‌ش بۆیه ده‌نووسێ تا ئه‌وانی تر ڕزگار بكات، لێ نووسه‌ری ڕاسته‌قینه كه ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه‌یه خۆی ڕزگار بكات، نه‌نووسین پهنگخواردنهوهیهكی شێتانه‌یه، ده‌شێت گه‌ر نووسین نه‌بێت به هیچ شتێك لێی ڕزگارت نه‌بێت.

كاتێك گه‌یشتی به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت بنووسیت، بێ ئه‌وه‌ی بزانیت بۆ، قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات كه چی ده‌نووسیت؟ ده‌شێت شیعر هه‌ندێك له‌و پهنگخواردنهوانه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ خۆم ئه‌وه‌نده‌ی چێژ له گێڕانه‌وه ده‌بینم، ئه‌وه‌نده چێژ له‌و هه‌ستانه نابینم كه به شیعر ده‌ریده‌بڕین. له‌ناو ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌شدا ڕه‌نگه هیچیان وه‌ك رۆمان نه‌بن، رۆمان نووسینێكی ئاسایی نییه، ده‌قێكی چیرۆك یان شیعرێك نییه وه‌ك كارێكی ئاسایی ته‌ماشای بكه‌یت، به‌ڵكوو نووسینی رۆمان پڕۆژه‌یه، پلان و به‌دواداچوونی ده‌وێت، ده‌شێت چه‌ند وردیش بێت بتوانیت به شه‌وێك چیرۆكێك بنووسیت، یان به هه‌فته‌یه‌ك، به‌ڵام رۆمان گه‌ر زۆر كورتیش بێت، ده‌بێت پلان و ستراتیژی هه‌بێت، ده‌بێت وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ته‌ماشای بكه‌یت، كه ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی بیرت بێت ده‌یان لادانی كاتی و كاری بچووك بچووكی تێده‌كه‌وێت، ئه‌وه جگه له هێڵكاری و ئاماده‌كاریی پێش ده‌ستپێكردن.
رۆمان‌نووسین پڕۆژه‌ی خه‌ڵقكردنی ژیانێكی تره، درووستكردنی كاره‌كته‌رێكه به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه، كاتێك رۆمانێك ته‌واو ده‌كه‌ی هه‌ستی خالقت هه‌یه، به بڕوای من ئه‌و هه‌سته له كه‌م هونه‌ردا مرۆڤ ده‌توانێت پێی بگات، به‌ڵام له رۆماننووسیندا به ته‌واوه‌تی پێی ده‌گه‌ی، به تایبه‌ت زۆر به‌چێژتر ده‌بێت، گه‌ر له ئه‌نجامدا تۆ هه‌ست بكه‌یت ته‌نها گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ڕوویداوه چیرۆكێكی په‌نهان بووه و تۆ له ناخی خۆته‌وه دۆزیوته‌ته‌وه.
رووداو: نووسەرێکی دیاریکراو هەیە ئیلهامت لێ وەرگرتبێ، یان لە چرکەیەکی بەریەککەوتندا بیرۆکەی رۆمان‌نووسین لای تۆ سەریهەڵدابێت؟
سوارە: پرسی ئیلهاموه‌رگرتن و به‌ریه‌ككه‌وتن تا ڕاده‌یه‌ك لێكجیاوازن، له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر له مێژه حیكایه‌تێك وه‌ك بابه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گێڕانه‌وه، ده‌ست بۆ هه‌رچی ببه‌یت دووباره‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه فۆڕمی گێڕانه‌وه‌ی جیاوازه، گه‌ر غه‌درم له ناوهڕۆك نه‌كردبێت، ده‌كرێت بڵێم دنیای تازه‌ی رۆمان زیاتر دنیای فۆڕمه، وه‌ك له‌وه‌ی دنیای ناوهڕۆك بێت.
زۆر جار رۆمانێك ده‌خوێنمه‌وه پڕ به دڵ ئیره‌یی به نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌م، یان هه‌ر ده‌قێكی ناوازه بخوێنمه‌وه له دڵه‌وه هیوام خواستووه هی من بێت، زۆرجار ده‌قێك دوای خوێندنه‌وه‌ی ماخۆلانت لا درووست ده‌كات، ماخۆلانێك كه ده‌بێته هه‌وێنی نووسینی ده‌قێكی تر، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رۆمانی (بارتلبی ڕوونووسكار)ی (هێرمان مێلڤێل)م خوێنده‌وه، ڕه‌نگه شه‌ش مانگ زیاتر بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌ر رۆمانێكم خوێندبێته‌وه هێشتا ته‌لیسمی ئه‌و رۆمانه‌ی له ناخمدا نه‌شكاندووه، وا هه‌ست ده‌كه‌م ده‌بێت ئه‌و رۆمانه ببێته هه‌وێنی ده‌قێكی من، جا نازانم ده‌بێته رەشنووس و فڕێی ده‌ده‌م وه‌ك زۆرێك له كاره‌كانم یان له دایك ده‌بێت.

هه‌ندێك رۆمان ئاسایی نین، به ده‌ست خۆت نییه ده‌كه‌ویته ژێر كاریگه‌رییانه‌وه، خوێنه‌ر (چ به ته‌نیا خوێنه‌ر بێت یان له‌گه‌ڵیدا نووسه‌ریش بێت) پێش و پاش خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی (تاوان و سزا)ی (دۆستۆیڤسكی) یه‌ك مرۆڤ نییه، ڕاسته ڕه‌نگه ئه‌مه دیارترین خه‌سڵه‌تی ده‌قی نه‌مریش بێت، كه خوێنه‌ری پێش خوێندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری دوای خوێندنه‌وه‌ی زۆر جیاواز بێت، مرۆڤ پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ق بیركردنه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت، چ (تاوان و سزا) یان (سه‌دساڵ ته‌نیایی)، (مه‌سخ)، (دواهه‌مین هه‌ناری دنیا)، (گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه)... كارێك نین بیانخوێنیته‌وه و له‌بیر بچنه‌وه، به‌ڵكوو بێ ویستی خۆت كاریگه‌ری جێده‌هێڵن. جا ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ.
ئه‌زموونی رۆمان‌نووسین لای من یه‌ك كاره، ئه‌ویش رۆمانی (سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی)یه، هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یه‌وه دیاره، چۆن هاتووه، لێ ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی تری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و چیرۆكه‌ی تۆ له‌باره‌یه‌وه پرسیار ده‌كه‌ی وەڵامەكهی زۆر ڕوونه، (سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی) دیوێكی تری رۆمانی (نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی- عه‌تیق ڕه‌حیمی)یه، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی (سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی) فه‌زایه‌كی كوردانه‌ی هه‌یه، ده‌كرێت له دوای رۆمانێكی وه‌كو تاوان و سزاوه چه‌ندان ده‌قی تر له‌دایك بن، هه‌ر چۆن له دوای (دۆن‌كیشۆت)ـه‌وه ده‌یان كاری تر له‌دایك بوون. رۆمان هه‌یه نووسه‌ره‌كه‌ی ته‌واوی نه‌كردووه، نه‌ك به‌و مانا ته‌كنیكییه‌ی كه رۆمانه‌كه‌ی به نیوه ناچڵ جێهێشتبێت، به‌ڵكوو به‌و مانا لۆژیكییه‌ی كه هه‌زاران پرسیار و گومانی له دوای خۆی درووست كردووه، بۆیه ده‌قی زیندوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسیار درووست ده‌كات، وەڵامیش په‌یدا ده‌كات، (مه‌سخ-كافكا) له‌و كتێبانه‌یه به دوای خۆیدا ده‌یان كاری تری هێنایه دنیاوه.
گه‌ر بڵێم بیرۆكه‌ی رۆمان‌نووسین لای من له ده‌قێكی دیاریكراوه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت، نا ئه‌وه ده‌قیق نییه، به‌ڵكوو له كۆی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، تاوەكو له ناویاندا تاوان و سزا و نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی دۆزییه‌وه، ڕاستی گه‌ر به فۆڕمی نووسینی من بووایه نه‌ده‌بوو یه‌كه‌مین كارم به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ دۆستۆیڤسكیدا هه‌بێت، چۆن زیاتر له دۆستۆیڤسكی به (خۆرخێ بۆرخێس و ئه‌نتۆنیۆ تابۆكی) و تا ڕاده‌یه‌ك (ساراماگۆ) و دواتریش (ماركیز) سه‌رسام بووم، كاتێك یه‌كه‌مین كاری كاك عه‌تا محەممهدم خوێنده‌وه، زۆر پێی سه‌رسام بووم، چوون ئه‌و فۆڕمه بوو كه من خه‌ونم پێوه ده‌بینی، ئێستا به من بێت عه‌تا محه‌ممه‌د هه‌موو مانگێك رۆمانێكی هه‌بێت تا چێژی لێ ببینم.
له‌كۆی گشتیدا ده‌بێت بڵێم من بۆخۆم هیچ نیم، به‌ڵكوو كۆكراوه‌یه‌كی ئه‌و ده‌قانه‌م كه ده‌یانخوێنمه‌وه.
رووداو: هەموو رۆمانێک سەرەتا بیرۆکەیە، دەمەوێ سەرهەڵدانی بیرۆکەی یەکەم رۆمانت باس بکەی، ئەم پڕۆسەیە لە خەیاڵی تۆدا بە چ پلەبەندییەکدا ڕۆیشتووە، هەندێ جار باسکردن لە بیرۆکەی پشتی نووسینی رۆمانێک لە رۆمانەکە خۆی درێژترە، ئەمە لای تۆ چۆن بووە؟
سوارە: كوتومت رۆمانه‌كه‌ی من به‌م پڕۆسێسه درێژه‌دا ڕۆیشتووه. گه‌ر درێژدادڕی نه‌بێت بۆ منیش چێژبه‌خشه به كورتی بیگێڕمه‌وه: دۆستۆیڤسكی ساڵی 1866 رۆمانی تاوان و سزا ده‌نووسێت، ساڵی 2006 واته دوای 140 ساڵ ئه‌م رۆمانه له‌لایه‌ن ره‌ووف بێگه‌رده‌وه ده‌كرێته كوردی، بۆ ئێستا مێژووی ئه‌م رۆمانه سه‌ده و نیوێك زیاتره، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام چۆن كه‌سایه‌تیی ڕاسكۆلنیكۆف لای من نه‌مره، به هه‌مان شێوه لای زۆرێك له خوێنه‌ران و ڕه‌خنه‌گران ڕاسكۆلنیكۆڤ بووه به لۆگۆ، بووه به فۆڕمێك بۆ ناسینه‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی تاوان و سزا، كه‌وتمه ناو دنیای فراوانی دۆستۆیڤسكییه‌وه، لێ بۆ چركه‌یه‌ك بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه ڕۆژێك له ڕۆژان كارێك له‌سه‌ر یه‌كێك له كاره‌كانی ده‌كه‌م، تا ئه‌و كاته‌ی رۆمانی نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی (عه‌تیق ڕه‌حیمی)م خوێنده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بانێكهوه كهوتبمه خواره‌وه كه له دووتوێی تاوان و سزادا ده‌یان خامه‌ی تر هه‌یه و من هه‌ستم پێ نه‌كردووه، ئاوا بوو به ماخۆلانم، كاك ئازاد به‌رزنجی پێش نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی هه‌ریه‌ك له رۆمانه‌كانی (خاك و خۆڵه‌مێش – هه‌زار ماڵ له خه‌ون و ترس)ی هه‌مان نووسه‌ری كردبووه كوردی، كاك ئارام سۆفیش زۆر پێشتر (به‌ردی سه‌بووریی) وه‌رگێڕابوو.

دوای خوێندنه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی، جارێكی تر خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی تری عه‌تیق لای من هاتنه‌وه پێش، جارێكی تر به وردتر هه‌ندێك له كاره‌كانی خالید حوسه‌ینیش، ئه‌و دوو نووسه‌رە ئه‌فغانییه‌ی به ڕای من له خۆڵه‌مێش په‌یكه‌ری جوانیان درووست كردووه. تا كۆلاره‌باز نه‌خوێنیته‌وه نازانیت ده‌شێت رۆمان له‌ناو كۆمه‌ڵگەیه‌كی داخراویشدا له‌دایك بێت، جوانیی رۆمان‌نووسین له‌وه‌دایه پڕۆسه‌یه‌كی فه‌ردییه، ده‌كرێت تۆ له‌ناو فه‌زایه‌كی ته‌واو دواكه‌وتوودا كارێكی پێشكه‌وتوو بكه‌یت، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، تۆ چۆن له كه‌ره‌سته‌ی بێكهڵك شتی به كه‌ڵك درووست ده‌كه‌یت، ئه‌وه كه‌وتووەته سه‌ر كارامه‌یی وه‌ستاكه، به‌ڵام له نووسینی رۆمان‌دا یان ئه‌ده‌ب به گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ تراژیدیا هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌و داڕووخان و وێرانه‌ییه‌ی ئه‌فغانستان، ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له 25 ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه، له‌لایه‌ن عه‌تیق ڕه‌حیمی و خالید حوسه‌ینییه‌وه قه‌رەبوو كرابێتنه‌وه، ڕاسته مه‌رج نییه تراژیدیا ده‌قی نه‌مری پێ درووست بكرێت، یان ئه‌و وڵاتانه‌ی خامی گه‌وره‌ی گێڕانه‌وه‌یان تێدایه ئیدی نووسه‌ری گه‌وره‌یان پێ درووست بكرێت، چونكه ده‌كرێت نووسه‌ری باش له بیرۆكه‌ی بچووك و ساده كاری گه‌وره بكات، لێ ده‌یان خامی ناوازه ڕه‌نگه به ده‌ست نووسه‌ری خراپه‌وه بووبێتنه خۆڵه‌مێش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌حیمی و حوسه‌ینی بۆ ئه‌فغانییه‌كانیان كرد، له قودره‌تی هیچكام لە سیستمه‌كاندا نه‌بووه.
چ فه‌زای نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی و چ فه‌زای رۆمانه‌كانی تری عه‌تیق فه‌زایه‌كی سینه‌ماییه، فه‌زایه‌كی وێنه‌ی وشه‌ییه، پێت ده‌ڵێت وێنه‌كان له ئه‌فغانستان چۆنن، له بینینی ئه‌م وێنانه‌وه تێگه‌یشتم ده‌بێت بپرسم بینینی وێنه‌كان له كوردستان چۆنن؟ گه‌ر نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی ڕوودانی تاوان و سزا بێت له ئه‌فغانستان، ئه‌وا رۆمانی سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی ڕوودانی رۆمانه‌كه‌یه له كوردستان. ئامانجی من له‌م كاره‌دا ئه‌وه بوو پیشانی بده‌م، گه‌ر ڕاسكۆلنیكۆڤ له كوردستان بووایه چی ده‌كرد؟ یان چۆن پیرێژنه‌كه‌ی ده‌كوشت، یان چۆن ده‌كه‌وته ژێر باری گرانی ده‌روونییه‌وه، من ویستوومه ئه‌م دۆخه ته‌رجومه بكه‌م بۆ بارودۆخی كوردستان.
سه‌ره‌تا چیرۆكێكم نووسی و ناردم بۆ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، چیرۆكی (سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی) كه به‌شی یه‌كه‌می رۆمانهكهشه، هه‌ستم ده‌كرد چیرۆكێكی زۆر ته‌واو نییه، لێ نه‌مده‌زانی ناته‌واوییه‌كه‌ی له‌كوێدایه، چیرۆكه‌كه پله‌ی دووه‌می فێستیڤاڵی به‌ده‌ست هێنا، د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی له فێستیڤاڵ له‌باره‌ی چیرۆكه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرد، له‌باره‌ی چیرۆكی سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكییه‌وه گوتی ئه‌م چیرۆكه ته‌واو نییه، خۆشم ئه‌وه‌م ده‌زانی، به‌ڵام ئازایه‌تیی د.موحسین له‌وه‌دا بوو كه ده‌ستنیشانی ناتهواویهكهی كرد و تێگه‌یشتم لەمپهرهكهی به‌رده‌مم چییه، هه‌ر دوای پانێله‌كه د.موحسینم بینی و پێمگوت دكتۆر تۆ ڕاست ده‌كه‌ی ئه‌و چیرۆكه ته‌واو نییه، به‌ڵكوو به‌شێك بوو له رۆمانێك و به‌شداریی فێستیڤاڵم پێ كرد، درۆم له‌گه‌ڵ كرد، تا ئه‌و له‌حزه‌یه ته‌نیا چیرۆكه‌كه‌م نووسیبوو، دواتر ته‌واوی رۆمانه‌كه له‌دایك بوو، ڕه‌نگه خوێنه‌ری به دیقه‌ت كه‌مێك ئه‌و جیاوازییه یان ئه‌و لهحیمكردنه ببینێ، ڕه‌نگیشه وا نه‌بێت، چونكه وا بزانم هه‌شت جاری ته‌واو ئاڵوگۆڕم تێدا كرد، تا له كۆتایی 2016دا بڵاوبووه‌وه.
رووداو: ناونیشانی رۆمانەکەت چۆن هەڵبژارد. بەشێک لە نووسەران ناونیشانی رۆمان بە ئاڵۆزترین و پڕکێشەترین بەشی نووسینەکەیان دەزانن، لای تۆش هەمان ئاڵۆزی هەبوو، چ پێوەر و میکانیزمێک لای تۆ ناوی رۆمانەکەت دیاری دەکات؟
سوارە: به‌ده‌ست ناونیشانی چیرۆكه‌وه ماندوو بووم، لێ بۆ رۆمانه‌كه‌م ئه‌و ماندووبوونه‌م نه‌بوو، چونكه عه‌تیقی ڕه‌حیمی زۆربه‌ی ڕێگەكهی بۆ من بڕیبوو، ته‌نانه‌ت ناونیشانه‌كه‌شی بۆ یه‌كاڵا كردبوومه‌وه، گه‌رچی ناوهێنانی (دۆستۆیڤسكی) له تایتڵدا كه‌مێك گیزه‌گیزی درووست كرد، به‌ڵام به بۆچوونی خۆم ئه‌و رۆمانه جگه له‌و ناونیشانه هیچ ناونیشانێكی تر قبووڵ ناكات، بۆیه ده‌كرێت بڵێم له یه‌كه‌مین ئهزموونمدا چانسم هه‌بوو له‌وه‌ی به‌و پڕۆسێسه قورسه‌دا تێنهپهڕیم.
رووداو: پرسی سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی رۆمان هەمیشە پرسی گەرمی نووسەران بووە، هەندێک پێیانوایە ڕستەی سەرەتا داڕێژەی هەموو رۆمانەکەیە. نووسەرانی وەک هەمینگوەی و مارکیز دەڵێن سەدان لاپەڕەیان لەبەر ڕستەی یەکەمی رۆمانەکەیان دڕاندووە کە بە دڵیان نەبووە، تۆ چۆن مامەڵەت لەگەڵ ئەمە کردووە؟
سوارە: حه‌زم له‌و كارانه نییه به زه‌قی هه‌ست به سه‌ره‌تا و ناوهڕۆك و كۆتایی ده‌كه‌ی، یان ده‌بێت فێڵێكی گێڕانه‌وه بكه‌یت و بیكه‌یت به به‌شێك له ته‌كنیك یان به‌ڕوونی دیار نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌قێك چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆشكێكه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له كۆشكه‌كه، هه‌ندێك ده‌ق ئه‌وه‌نده به خێرایی ده‌تخاته ناو كاره‌كه‌وه خۆت سه‌رت سوڕده‌مێنێ، ئه‌وه چ هونه‌رێكه به‌و خێراییه وابه‌سته‌ی گێڕانه‌وه‌ت ده‌كات، هه‌ندێ كاری تر نا، به پێچه‌وانه‌وه هێنده هه‌ویره‌كه ده‌شێلێت کە خوێنه‌ر هه‌ست به وه‌ڕسبوون ده‌كات، به‌ڵام بێ ئامانج نییه، من ناتوانم حوكم له‌سه‌ر هیچكام له جۆره‌كان بده‌م، به‌ڵام خۆم له زومره‌ی ئه‌و ده‌قانه‌م، له سه‌ره‌تاوه ده‌سته‌كه‌ت بۆ كه‌شف ناكات، به‌ڵكو په‌لكێشت ده‌كات. یه‌كه‌مجار له باخچه‌كه‌وه كۆشكه‌كه‌ت نیشان ده‌دات، دواتر ده‌تباته‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه تا له دووره‌وه كۆی كۆشكه‌كه ببینی، ئه‌مانه پێش و دوابكه‌ن هیچ له كاره‌كه ناگۆڕێت، تۆ ده‌ته‌وێت بزانیت ناو كۆشكه‌كه چی تێدایه، تۆ كۆشكه‌كه ناكڕیت، خوێنه‌ر بینه‌رێكی ڕاگوزه‌ری ناو كۆشكهكهیه.

سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه داخڵی گێڕانه‌وه بیت، ده‌شێت به ڕسته‌یه‌ك بێت یان به چه‌ند لاپهڕەیهك، لە سەرەتاوە سه‌رسامیی خۆمم پیشاندا بۆ رۆمانی (بارتلبی روونووسكار) یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌و رۆمانه ته‌نیا سه‌ره‌تایه، رۆمانه‌كه ته‌واو ده‌كه‌یت و هیچ ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانه‌كه نازانیت، ئه‌وە هونه‌ره سه‌د لاپه‌ڕه باسی بێڕه‌نگی بكه‌یت، زانیاریی ئه‌وه بده‌یت كه زانیاریت نییه.
ناوهڕۆك بۆ خۆی رۆمانه‌كه‌یه، له دێڕی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاكو خاڵی كۆتایی، لێ ئه‌و گرفته‌ی له پێشەكیدا هه‌یه له كۆتاییشدا هه‌یه، هه‌ندێك رۆمان وه‌ك پێشتر باسمان كرد، كۆتاییان نایەت، بۆ هه‌میشه به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێك رۆمان دوای دانانی خاڵی كۆتایی ئه‌ویش كۆتایی دێت، به‌ڵام بۆ خۆم حه‌زم به‌و كارانه‌یه کە پرسیار جێده‌هێڵن، گومانت لا درووست ده‌كەن، هه‌ندێك كۆتایی هێنده به شاره‌زاییه‌وه دانراون، ته‌واوی رۆمانێكی تری كردووەته زه‌ینی خوێنهرهكهوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رۆمان له دێڕی یه‌كه‌مه‌وه تاكو دێڕی كۆتایی یه‌ك پاكێجه، كاتێك له‌و یه‌ك پاكێجییه ده‌رچوو وه‌ك ئه‌وه‌یه جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ت له ده‌ست ده‌رچووبێت.
بڕیاری ده‌ستپێكردن و ڕسته‌ی یه‌كه‌م ئاڵۆزییه‌كی زۆری ده‌وێت، دیقه‌تی هەمینگوەیم نه‌داوه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕسته‌ی یه‌كه‌م كردووه، لێ ماركیز بۆ ڕسته‌ی یه‌كه‌م چه‌ند ماندوو بووبێت شوێنی خۆی گرتووه، ببینه ده‌ستپێكی رۆمانی سه‌دساڵ ته‌نیایی، چۆن شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه، یان ده‌ستپێكی رۆمانی مه‌سخی كافكا، بێ ئه‌وه‌ی بچمه‌وه سه‌ر رۆمانه‌كه پێتده‌ڵێم (گریگۆر سامسا به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستا و بینی بووه به ده‌عبایه‌ك) ئه‌و ڕسته‌یه له یه‌كه‌مین به‌ركه‌وتنی خوێنه‌ر بۆ رۆمانه‌كه ده‌چه‌سپێت، بۆ چه‌ندین ساڵ بیری ناچێته‌وه، ئه‌مه هونه‌ری نووسینی ڕسته‌ی یه‌كه‌مه، ئه‌م هونه‌ره‌م له زۆر كاری تردا دیوه، بۆ نموونه له (من ناوم سووره- ئۆرهان پاموك) به ڕسته‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌كات (من ئێستا مردوویه‌كم، ته‌رمێكم له بنی بیرێكدا) ئیدی مردوویه‌كه و قسه ده‌كات، چۆن سه‌رنجت ڕاناكێشێت و به‌دوایدا ناچیت، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هونه‌ره‌ی له یه‌كه‌مین ڕسته‌ی مه‌سخی كافكادا هه‌یه، زۆر ده‌گمه‌نه نووسه‌ر بتوانێت بیخوڵقێنێ، چونكه له یه‌كه‌مین ڕسته‌وه تۆ وابه‌سته ده‌كات، بۆ نووسه‌ر زۆر مه‌حاڵه به چه‌ند لاپهڕهیهكیش وا بكه‌یت خوێنه‌ر گیرۆده‌ت بێت، جا وه‌ره بە ڕسته‌ی سه‌ره‌تا بیکەی، ئه‌مه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه ڕسته‌ی سه‌ره‌تا وه‌ك چه‌سپ یان سیكۆتین ته‌ماشا بكه‌یت، لێ له ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌وه گه‌ر بته‌وێت بناغه‌ی رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابنێی، نا من وای نابینم كۆشكی شكۆی رۆمانێك به‌سترابێته‌وه به ڕسته‌یه‌كه‌وه، به‌ڵكوو ده‌شێت ڕسته‌یه‌كی لاواز ببێت به ده‌ستپێكی رۆمانێكی نه‌مر.
رووداو: ئێمە بە پێچەوانەی شیعرەوە، بناغەیەکی پتەوی رۆمانی کلاسیکمان نییە کە سروشتیانە ڕێی کردبێت تا ئێرە، تۆ لە نێوان نەبوونی باکگراوندی رۆمانی کلاسیکی کوردی و نووسینی مۆدێرنانەی ئەمڕۆ چۆن بیر دەکەیتەوە، ئەم پەڕینەوە خێرایە لای تۆ کێشەی درووست نەکردووە؟
سوارە: دنیای رۆمانی ئێمه دنیای كهوتنهخوارهوهیه، بێ ئه‌وه‌ی به ته‌دریجی بڕۆین، راسته‌وخۆ كهوتووینەته ناو دنیای رۆمانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی رۆمانی كوردی به‌و بێ به‌رنامه‌ییه‌وه زۆر له ئاستێكی باشدایه، وای ده‌بینم ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین كورد هه‌م خاوه‌نی رۆماننووسه هه‌م خاوه‌نی رۆمانی زۆر باشه، بۆ ئێمه‌ی گه‌نجان قۆناغی رۆماننووسیی مۆدێرن قۆناغێكی ته‌واوه‌تییه، ڕه‌نگه بۆ ئه‌وان زۆر ئه‌سته‌م بووبێت، به‌ڵام بۆ ئێمه به‌شه ئەستهمهكهی ته‌واو كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ی هه‌یه ناتوانێت قه‌ره‌بووی نه‌بوونی قۆناغی كلاسیك بكاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مڕۆ هێشتا به شێوه‌ی كلاسیك ده‌نووسن، هه‌وڵ نییه بۆ درووستكردنی قۆناغی كلاسیكی رۆمانی كوردی، چونكه ئه‌وه كۆتایی هاتووه.

گه‌ر پێمانوابێت نه‌بوونی قۆناغی كلاسیك كێشه‌ی درووست كردووه، نا من وای نابینم، به دڵنیاییه‌وه نه‌بوونی رۆمانی كلاسیك بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ قۆناغه‌كانی رۆمان، به‌ڵام بۆ قۆناغی مۆدێرن نه‌بووه به گرفتی گه‌وره، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی گشته، گه‌ر مه‌به‌ستت خودی خۆمه، هێشتا به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نازانم، به چاوپۆشین له‌و په‌یوه‌ندییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی له نێوان زمان و رۆمان‌دا هه‌یه، ده‌شێت نه‌بوونی رۆمانی كلاسیك له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ درووست بكرێت له رۆمانی كلاسیكی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌و ڕاستییه‌ی یه‌كێك له ئه‌ساسیترین كۆڵه‌كه‌كانی رۆمان كولتووره، كولتووری عه‌ره‌ب و كورد و تورك و فارسیش له‌م ناوچانه‌دا كولتوورێكی تێكه‌ڵه، كولتوورێكی هاوبه‌شه، خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی كلاسیكی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌ی تر وا ده‌كات باکگراو‌ندێكی كولتووری له‌باره‌ی رۆمانی ناوچه‌كه‌وه بزانیت به گشتی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆر جار رۆمانی ئه‌و سێ زمانه كه ده‌كرێت به كوردی، كه‌متر له چاو رۆمانی زمانه‌كانی تر وه‌رگێڕانی پێوه دیاره. له رۆمانی ئه‌م چوار زمانه‌دا وێڕای هاوبه‌شیی كولتوور، ناو زۆر لێكه‌وه نزیكن، كێشه‌كان یان رووداو تاڕاده‌یه‌ك لێكه‌وه نزیكن، مێژوویه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه زۆر جار بووه به كه‌ره‌سته‌ی رۆمان، به گشتی ده‌كرێت بڵێین بابه‌ت هاوبه‌شه، بۆیه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌بوونی رۆمانی كلاسیك له زمانی كوردیدا ده‌شێت سوود له‌و زمانانه وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه نه‌بوونی قۆناغی كلاسیك بۆ زمان گرفته.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕاستهوانهیهی له نێوان رۆمان و زماندا هه‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه نه‌بوونی قۆناغی كلاسیك زیانی به پێگه‌ی زمانی كوردی گه‌یاندووه زیاتر له‌وه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆمان دانابێت، چونكه زیندووێتیی زمان په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چه‌ند ده‌قی نه‌مری پێ نووسراوه، یان ئێمه كه گرفتی زمانی كلاسیكمان هه‌یه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه رۆمانی پێ نه‌نووسراوه، به دڵنیاییه‌وه شیعر نه‌یتوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌وه بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌م مێژووه شه‌ست ساڵه‌یه‌ی رۆمانی كوردی به‌شی ئه‌وه‌یه بگوترێ ئێستا ئێمه له قۆناغی مودێرنی رۆمانی كوردیداین، گه‌ر ئێمه‌ی گه‌نجان كاره‌كانمان له ئاستی پێویستدا نه‌بن، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه كه قۆناغی كلاسیكمان نییه، یان ئاستی رۆمانی كوردی وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به خودی خۆمانه‌وه هه‌یه.