رووداو دیجیتاڵ
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، 698 خوێندکار لە چوار بەشی زانستیی جیاواز ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا.
خوێندکاران لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێکانیان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان و مامۆستاکانیان ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا ،هەروەها وێنەی یادگارییان لەگەڵ هاوڕێیان و ئازیزانیان چرکاند، بۆ ئەوەی رۆژی دەرچوون و وەرگرتنی بڕوانامەکانیان بەزیندوویی بمێنێتەوە.
