رووداو دیجیتاڵ ئەمانە دیمەنی پارێزگای هەولێرە دوای لافاو. هاونیشتمانییان و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی لابردنی پاشماوەی لافاوەکە دەدەن. شەوی شەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2026، کاژێر 7:00ـی ئێوارە لە چاو تروکانێکدا بارانێکی بەخوڕ دەستیپێکرد. بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ماوەی دوو کاژێردا نزیکەی 80 ملیمەتر باران باریوە، ئەمەش وایکرد مەنهۆڵەکان پڕ ببن و بەشێکی نزمەپردەکان و شەقامەکان بە تەواوی ژێرئاو بکەون. لافاوەکە بەتایبەتی لە سنووری شەقامی 150 مەتری لە رۆژهەڵاتی هەولێرەوە بەرەو ناوشار گرتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانییان بەهۆی لافاوەکەوە تووشی زیانی مادی بوونەوە. بەهۆی لافاوەکەوە، دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، پیاوێکی 28 ساڵان بە ناوی محەممەد رەسووڵ لەگەڵ منداڵێکی 5 ساڵان بە ناوی مستەفا سەرکەوت.