کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·30-10-2026مەڵتیمیدیا
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
30-10-2026
مەڵتیمیدیا
مەڵتیمیدیا

سێیەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار؛ هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار سەردانیان کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، سێیەم رۆژی دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار بەشدارییان کرد و بڕیارە سبەی کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە بێت.

فێستیڤاڵەکە، کە رۆژی چوارشەممە 28-10-2026 دەستیپێکرد، چەندین چالاکیی بازرگانی، فەرهەنگی و هونەری لەخۆگرتبوو. لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، بەشداربووان بەردەوام لە زیادبووندا بوون و خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی هەنار و بەرهەمە خۆماڵییەکان هەبووە.

لە فێستیڤاڵەکەدا 512 کەپر دانراون، کە 159یان بۆ فرۆشتنی هەناری ساڵەخانی و جۆرەکانی دیکەی هەناری هەڵەبجە تەرخانکراون. هاوکات، بەشەکانی دیکەی وەک خواردنی کوردەواری، کاری دەستیی خانمان و بەرهەمە خۆماڵییەکان، سەرنجی سەردانیکارانیان راکێشاوە.

بە گوتەی سەرپەرشتیاران، فێستیڤاڵەکەی ئەم ساڵ فراوانتر بووە و پلانەکان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراون.

ساڵانە لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 40 هەزار تۆن هەنار بەرهەم دەهێندرێت. ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە دەرفەتی کار بۆ هەزاران کەس دروست دەکات و ئابووریی ناوچەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ زیاتر دەبووژێنێتەوە.

پێشنیازەکان