رووداو دیجیتاڵ
گرووپی میوزیکی کیژانی سنە بە جلی کوردییەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە کردووە و بە گۆرانی و میوزیک فێستیڤاڵەکەیان رازاوەتر کردووە.
میوزیکی رەسەن و جلوبەرگی کوردی کیژانی سنە جوانییەکی دیکەی بە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەخشیوە، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکە چالاکییە هونەری و کولتورییەکان و بە تایبەت گۆرانییە فۆلکلۆر و رەسەنەکانی گرووپی میوزیکی کیژانی سنە بوونە جێی سەرنجی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە.
گرووپی میوزیکی کیژانی سنە لە ساڵی 2023ەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە، ئامانجی گرووپەکە پاراستنی رەسەنایەتیی مۆسیقا و گۆرانیی کوردییە.
