رووداو دیجیتاڵ
سەردانی خوێنەران بۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە، ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژی پێشانگەکە بوو، هاوشێوەی رۆژانی سەرەتا جمەی دەهات لە خوێنەران و دۆستانی کتێب.
پێشانگەکە لە 21ی ئەم مانگەوە کراوەتەوە، تاوەکو 31ی مانگ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو پێنج رۆژی دیکە پێشوازی لە خوێنەران دەکات.
هەژدەیەمین ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە، ئەمساڵ 400 وەشانخانە بەرهەمەکانی خۆیان لە پێشانگەکە نمایشکردووە، ناونیشان و سەرچاوەی نوێ لە بوارە جیاوازەکان سەرنجی سەردانیکارانی پێشانگەکەی راکێشاوە.
ئەوانەی سەردانی پێشانگەکە دەکەن لە چین و توێژە جیاوازەکانن، بەڵام گەنجان زۆرینەن.
