رووداو دیجیتاڵ
لە دووەمین رۆژی هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان سەردانی پێشانگەکەیان کرد.
زۆری ژمارەی سەرچاوەکان و ئەو ناوەندانەی کتێبەکانیان نمایش دەکەن، دەرفەتێکی زێڕینی بە سەردانیکارانی پێشانگەکە داوە بۆ ئەوەی پەرتووکی دڵخوازی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا بدۆزنەوە.
پێشانگەکە دوێنێ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کرایەوە، تاوەکو 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگەکەدا 400 وەشانخانە بەشدارن و بەرهەمەکانیان بۆ خوێنەران نمایشکردووە.
