رووداو دیجیتاڵ
دەزگەی روانگە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پارکی پێشمەرگەی لە شاری هەولێر تەواو کرد، رووبەری 6,255 مەتر دووجای بۆ وەرزش و یاریی منداڵان نۆژەن کردەوە.
پارکی پێشمەرگە رێڕەوێکی راکردن بە رووبەری 4,755 مەتر دووجا و ناوچەیەکی یاریی منداڵان بە رووبەری 1,500 مەتر دووجا لەخۆدەگرێت. نۆژەنکردنەوەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە پارکەکە بەخشیوە،
نۆژەنکردنەوەی پارکی پێشمەرگە بە چەند قۆناخێک بووە، لەوانە هەڵگرتنەوەی تارتانی کۆن، راخستنی چینی بنەڕەتی و کۆتایی بۆ رێڕەوی راکردنەکە، بۆیاخکردنی شوێنی یاریی منداڵان و هێڵکاریی بەپێی ستانداردە ئەندازیارییەکان.
