لە قەزای ئاکرێ، سێیەمین فێستیڤاڵی تایبەت بە نمایشکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران بەڕێوەچوو.
هاونیشتمانییان بە جلوبەرگی کوردیی رەنگاوڕەنگەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە تاوەکو 19ـی ئەیلوول بەردەوام بێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا 100 کەپر لێیە، کە تێیدا جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی، وەک هەنجیر، برنج، سماق، هەنگوین و شیرەمەنی نمایش دەکرێت.
ئامانج لە فێستیڤاڵەکە، پشتگیریکردنی جووتیارانی ناوچەکە و هاندانی هاونیشتمانییانە بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها رەخساندنی دەرفەتێکە بۆ بەبازاڕکردن و ناساندنی زیاتری بەرهەمەکانی قەزای ئاکرێ.
