رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بۆ ئەکتەر و دەرهێنەرانی فیلمی (بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێ) کە نوێترین فیلمی هەڵکەوت مستەفایە، تایبەت بوو. بە جلوبەرگە تایبەتەکەیان نمایشیان کرد.
ئەستێرەکانی فیلمەکە لە بەردەم پۆستەری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنێسیا بۆ وێنەگرتن (فۆتۆکۆڵ) وەستان. کاتێک ئاڤان جەمال، ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بە جلوبەرگیی کوردییەوە درەوشایەوە، وێنەگر و رۆژنامەڤانانی سەرسام کرد.
ئاڤان جەمال رۆڵی کچە پێشمەرگەیەک لە فیلمەکە دەبینێت، بۆیە دەرکەوتنی لەو نمایشە بە جلوبەرگی کوردییەوە جۆرێک بوو لە تەواوکردنی رۆڵەکەی لە فیلمەکە.
فێستیڤاڵی فیلم لە ڤێنێسیا لە رۆژی (2ی ئەیلوولی 2026) دەستی پێکرد. ئەکتەرانی جیهانی سینەما بەشێکیان لەوێن لە بینەری ئەو رووداوە گەورە هونەرییەن. بڕیاریشە ئەم ئاهەنگە تاوەکو (12ی ئەیلوول 2026) بەردەوام دەبێت.
