لە 83یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنێسیا لە ئیتاڵیا، فیلمی "Kvinde Ukendt" (ژنە نەناسراوەکە) لە هۆڵی 'سالا گراندێ' نمایشکرا و ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتن.
ئێوارەی رۆژی 6ی ئەیلوولی 2026، لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە، ژمارەیەک ئەستێرە و کەسایەتیی دیاری بواری سینەما ئامادە بوون، لەنێویاندا سۆفی کۆدێگۆنی، کە دەرکەوتنەکەی سەرنجی میدیا و کامێراکانی بەلای خۆیدا راکێشا.
فێستیڤاڵی ڤێنێسیا، کە کۆنترین فێستیڤاڵی سینەماییە لە جیهاندا، جگە لە گرنگییە هونەرییەکەی، ساڵانە بوژانەوەیەکی گەورەی ئابووری و گەشتیاری لە ئیتاڵیا دروست دەکات و دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە نوێیەکانی سینەما.
