ووداو دیجیتاڵ
سینەماکارانی جیهان لەدوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان، گەشتێکیان بە بەلەمەکانی ڤێنێسیای ئیتاڵیا کرد و گەیشتنە شوێنی پێشاندانەکانی 83ـەمین فێستیڤاڵی فیلم و لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتن.
لەو فێستیڤاڵە جیهانی و ناوازەیە فیلمە نوێیەکەی هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد بە ناوی (بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتکوژێت) پێشاندەدرێ.
فیلمە کوردییەکە توانیویەتی لەنێو خشتەی چڕی فێستیڤاڵەکەدا سەرنجەکان بۆ لای خۆی رابکێشێت و، سەرجەم بلیتەکانی نمایشی یەکەمی بفرۆشرێن.
فێستیڤاڵەکە لە رۆژی (2ی ئەیلوولی 2026) دەستی پێکردووە و تاوەکو (12ی ئەیلوول 2026) بەردەوام دەبێت.
