رووداو دیجیتاڵ
کاتێک ئاسمان تاریک دەبێ، پارکی ئازادیی قامشلۆ بە گڵۆپی رەنگاوڕەنگ و رووبەرێکی گەورەی سەوزایی خۆی دەنوێنێت، بووەتە پەناگەیەکی ئارام تاوەکو گەنج، پیر و منداڵانی شارەکە کاتی تێدا بەسەر ببەن.
ئارامیی شارەکە بە تایبەت لەمدواییانە کەشێکی تایبەتی بۆ خەڵک دروست کردووە، جاران دەنگی تەقە بێزاری کردبوون، بەڵام ئێستا دەنگی میوزیک و هاواری منداڵ ئاوێزانی یەکدی بوون.
قسەم لەگەڵ چەند هاونیشتمانییەک کرد، دڵخۆش بوون بەو ئارامییە و هەموو یەک قسەیان دووبارە دەکردەوە: "ئەم ئارامییە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە."
قامشلۆ نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان تێیدا دەژین، بووەتە شارێکی نموونەیی بۆ پێکەوەژیان لە سووریا.
کاتێک بینیم خەڵک دڵخۆشن، پێدەکەنن، بەرەو رووی ژیان هەنگاو دەنێن و هەموو پێکەوە ئاسوودەن لەو بارەوە پرسیارم لە پیاوێک کرد، گوتی: "لەم شارە چەکی ئاشتی لە هەموو چەکەکان بەهێزترە."
