رووداو دیجیتاڵ
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی و پیت هێگسەس، وەزیری جەنگ لە پێنتاگۆن پێشوازیی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ستایشێکی زۆری سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و گوتی، "ئێمە پاڵەوانێکی نوێ و نایابمان هەیە. ئەو هەڵبژاردنەکەی زۆر بە باشی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بردەوە. هەرچەندە لە سەرەتاوە چانسی بۆ دانەنرابوو، بەڵام بردیەوە و پێموایە بۆ ماوەیەکی درێژ لەوێ دەبێت."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، زەیدی "جەنگاوەرێکی گەورە و هەواداری ئەمریکایە،" توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا بیرکردنەوەی عێراقییەکان بەرامبەر واشنتن بگۆڕێت.
هەروەها پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ؛ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە پێنتاگۆن کۆبووەوە.
