ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی رێزلێنانی فەرمیی خۆی کە ناسراوە بە "سوارچاکی خاچی مەزن"، بەخشییە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لە رێوڕەسمەکەدا کە رۆژی چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026 بەرێوەچوو، باڵیۆز و کۆنسووڵی ئیتاڵیا و چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئایینی ئامادە بوون.
نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، بە نوێنەرایەتیی سێرگیۆ ماتەرێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا "سوارچاکی خاچی مەزن"ـی بەخشییە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
مێدالیای "سوارچاکی خاچی مەزن"ـی ئیتاڵیا رێزلێنانێکە بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەبەخشرێت و باڵاترین نیشانەی رێزلێنانی ئەو وڵاتەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947.
