نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، لە تاران بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد. رۆژی هەینی، 3ـی تەممووزی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا، لە دەفتەری سەرەخۆشی دا وتەیەکی تۆمار کردووە و هاوسۆزیی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی عەلی خامنەیی دەربڕیوە. لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتکردنەوەی سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و گەلی کوردستان، تیشکی خستووەتە سەر پێگەی رێبەری پێشووی ئێران و ئاماژەی بە "کاریگەری و ئەو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جیهانی ئیسلامی دا جێی هێشتووە" کردووە.