رۆژی 26ـی حوزەیرانی 2026، بەهۆی سەرنجڕاکێشی و جوانیی رێکەوتەکەیەوە، بووەتە رۆژێکی تایبەت لای بەشێک لە هاوسەران.
ژمارەیەک بووک و زاوا ئەم رۆژەیان هەڵبژاردووە بۆ چرکاندنی وێنەکانیان، تاوەکو ئەو بەروارە جیاوازە بکەنە یادگارییەک بۆ دەستپێکی ژیانی هاوسەرگیرییان.
لە رووی دەروونییەوە، مرۆڤ پێی وایە شتە رێکخراوەکان نیشانەی خێر و بەختێکی باشن بۆ دەستپێکی شتێکی نوێ.
