ملیۆنان پەیڕەوکاری مەزهەبی شیعە روویان لە کەربەلا کردووە بۆ یادکردنەوەی عاشوورا، ئەوەی لەم وێنانەدا دەردەکەوێت، لەخۆدان و شیوەنیگێڕانیانە و دەڵێن، ئەمە خۆشەویستییە بۆ ئیمام حوسێن.
منداڵ، گەنج و پیر بە لە ژن و پیاو سەردانی کەربەلایان کردووە و لە مەزارگەی ئیمام حوسێن شیوەن دەگێڕن و لە خۆیان دەدەن، پارێزگاکە لە 1.7 ملیۆن کەسەوە بووەتە نزیکەی 5 ملیۆن کەس.
ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە، شیعە مەزهەبەکان بەتایبەتی خەڵکی ئێران، وێنەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەرزکردووەتەوە.
