دوو بوومەلەرزەی بەهێز رۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند، مردنی دەیان کەس، ئاوارەبوون، و بێسەروشوێنبوونی چەندین کەسی دیکە پاشماوەی بوومەلەرزەکە بوون.
بوومەلەرزەکان یەک بەدوای یەک دەیان باڵەخانەیان تەختی زەوی کرد، گوڕی بوومەلەرزەی یەکەم 7.2 و ئەوەی دووەم 7.5 بوو.
دێلسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاربەڕێکەری ڤەنزوێلا رایگەیاند، 164 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزاری دیکەش بریندار بوون؛ هەروەها چەندین کەسی دیکەیش بێسەروشوێنن و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان.
تیمەکانی رزگارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەندین وڵاتەوە دەچنە ڤەنزوێلا بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان و رێکخراوەکانی خاچی سوور و مانگی سوور 2.5 ملیۆن دۆلاریان بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانەکەی تەرخان کردووە.
