گەرمایەکی تووند ئەورووپای گرتووەتەوە و ریکۆردی چەندین ساڵەی شکاندووە، وڵاتان هەموو رێکارێکیان بۆ خۆپارێزی گرتووەتەبەر.
ئەو شوێن و کارانەی ئەورووپییەکان پێی نامۆ بوون: نافوورە، ئاو پڕژێن، باوەشێن و مەلەکردن لەم کاتەی ساڵدا، بووەتە کاری رۆژانەیان.
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە لەندەن 35 پلەی سیلیزی، لە برۆکسڵ 44 و لە فەرەنسا 41 تۆمار کراوە.
دۆخەکە لە ئیسپانیا گەیشتووەتە بۆیەکردنی پەنجەرەکان بۆ رێگریکردن لە تیشکی خۆر.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، ئەمساڵ لە ئەورووپا 73 کەس بە گەرما مردوون، 58 کەس لە فەرەنسا و 15 لە بەریتانیا.
