رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی خوێندکاران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەرێوەچوو. رۆژی یەکشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران خەڵاتی یەکەمەکانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانیان کرد. کەسوکاری دەرچووەکانیش پلەی سەربازی بۆ کوڕەکانیان بەست. ژمارەی دەرچووەکان 210 خوێندکاربوو. لە کۆی 210 دەرچووەکە، 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، کە 131یان سەر بە هێزەکانی دەڤەری دوون. ئەم خولە تایبەت بووە بە رەگەزی نێر و هەموویان پڕۆسەی راهێنان و پێگەیاندنی سەربازییان بە سەرکەوتوویی بڕیوە.