رووداو دیجیتاڵ سوپای ئێران دەڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن)ـی لە جۆری (ئۆربیتەر) لە ئاسمانی دوورگەی قشم خستووەتە خوارەوە. رۆژی شەممە، 30ی ئایاری 2026، سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێکی جۆری ئۆربیتەری دووژمنی دەستدرێژیکاری ئەمریکی - زایۆنی، لەلایەن سیستمی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپاوە بە سەرکەوتوویی تێکشکێندرا." سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، پاشماوەی ئەو درۆنە تێکشکێندراوە لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپا لە دوورگەی قشم دۆزراوەتەوە. شەری ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتی ئەم ساڵ دەستیپێکرد و 40 رۆژی خایاند. رۆژی 8ی نیسانیش ئاگربەست لە نێوان لایەنەکان راگەیێندرا. بەڵام گرژییەکان لە ناوچەکە بە تەواوی نەوەستاون. لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست، هەوڵەکان بۆ رێککەوتن بەردەوامن، بەڵام هیچ تاوەکو ئێستا ئەنجامی کۆنکرێتیان نەبووە.
ئێران19-06-2026ئێران: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرا و هەربۆیە کۆبوونەوەی سویسرا پێویست نەبوو
ئێران19-06-2026لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: دژی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان دەوەستینەوە