Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کازم غەریب‌ ئابادی، جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران

کازم غەریب‌ ئابادی، جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران

ئێران28-05-2026

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامی سوپای پاسداران بەڵگەی ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا سەعیدی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هانا سەعیدی

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە داڵاهۆ دوو چالاکڤانی کورد کوژران
ئێران28-05-2026

لە داڵاهۆ دوو چالاکڤانی کورد کوژران

راگەیاندنی حکومەتی ئێران: دەنگ و رەنگی ئێران بووەتە سەکۆی هێرشکردنە سەر سەرۆککۆمار
ئێران28-05-2026

راگەیاندنی حکومەتی ئێران: دەنگ و رەنگی ئێران بووەتە سەکۆی هێرشکردنە سەر سەرۆککۆمار

موجتەبا خامنەیی هۆشداری لە دروستبوونی ناکۆکیی سیاسی لە ئێران دەدات
ئێران28-05-2026

موجتەبا خامنەیی هۆشداری لە دروستبوونی ناکۆکیی سیاسی لە ئێران دەدات

رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیێنێت، وەڵامەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسداران بەڵگەی ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانیانە و وڵاتەکەی رێگە بە هیچ جۆرە تێکدانێک لە تەنگەی هورمز نادات.


کازم غەریب‌ ئابادی، جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایاری2025، بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوتەریب لەگەڵ هەر جۆرە هەنگاو و هەڕەشەیەک، کاردانەوەی تووند و گونجاوی دەبێت. 

غەریب ئابادی ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەی بەهێزکردنی توانای بەرگریی وڵات بەردەوام دەبێت، چونکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستیان بە هێز و دەسەڵاتە تاوەکو لە بەرامبەر دوژمناندا بوەستنەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردوو و رایگەیاند: "وەڵامی سوپای پاسداران بەرامبەر سەرکێشیی ئەمریکاییەکان، نیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم جووڵانە، ئێران بەپێی پێویست وەڵامی دیکەی دەبێت."

غەریب ‌ئابادی باسی پێگەی ستراتیژیی تەنگەی هورمز کرد و گوتی، سەپاندنی سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر تەنگەی هورمزدا بابەتێکی زۆر سەرەکی و گرینگە، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادەن دووژمنان بە هەنگاوی سەربازی یان هەڕەشەئامێز، چەق و گرفت لەم رێڕەوەدا دروست بکەن.

ئەمڕۆ بەیانی سوپای پاسداران رایگەیاند، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر خاڵێک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس، ئەو بنکە ئاسمانییەی ئەمریکای کردە ئامانج کە هێرشەکەی لێوە کرابوو.