رووداو دیجیتاڵ گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا، ژێرخانەکان و کێبلەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکانی ناوچەکە کە لە ژێر ئاوەکانی تەنگەی هورمزەوە تێپەڕ دەبن، ئامانجی نوێی ئێران دەبن. حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە تاران رایگەیاند: "حەوت کێبلی گەورە بە ژێر تەنگەی هورمزەوە تێپەڕ دەبن کە تەواوی داتاکانی ئینتەرنێت و بازرگانی لە رێگەی ئەم کێبلانەوە دەگوازرێنەوە." گوتەبێژی سوپای پاسداران گوتی: "تەنیا دەمانەوێت بزانن کە ئامانجی نوێ و چەکی نوێ پەردەیان لەسەر لادەدرێت." لە جەنگی 40 رۆژەدا، دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنێت و سەنتەرەکانی داتای وێب کرابوونە ئامانج. لە رۆژانی سەرەتای جەنگی 40 رۆژەدا، کۆمپانیای خزمەتگوزاریی داتاکانی ئەمازۆن (ئیمارات) رایگەیاند کە سەنتەری داتاکانی ئەو کۆمپانیایە کراوەتە ئامانج و زیانی پێگەیشتووە. ئەو کۆمپانیایە دواتر پشتڕاستی کردەوە کە هۆکاری پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی وێبەکەی، هێرشی درۆنی بووە بۆ سەر سەنتەری داتاکانی.
ئێران18-10-2026سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە
ئێران18-10-2026وەزیری رێگەوبانی ئێران: هەوڵ دەدەین رێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بکەینەوە