رووداو دیجیتاڵ
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وەڵامی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، پەیامێکی پێشووی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە کە دەڵێت: "ئەگەر ئێمە نەوت نەفرۆشین، کەس لە ناوچەکەدا نەوت نافرۆشێت."
رۆژی هەینی، 28ـی ئابی 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پۆستێکی کە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیبووی، دووبارە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هاوکێشەی ئەم جەنگە روونە: یان هەمووان یان هیچ کەس! لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوتی تێدا نەفرۆشین، هیچ کەس نەوت نافرۆشێت."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریشیدا کە ئەگەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەستەبەر نەکرێت، هیچ ژێرخانێک لە ناوچەکەدا ئارام نابێت.
سەبارەت بە ئاسایشی تەنگەی هورمز، قالیباف ئاماژەی بەوەکرد: "ئاسایشی تەنگەکە بەبێ ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکایە، بەردەوام گوتوومانە دۆخی تەنگەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ."
ئەم لێدوانەی قالیباف لە وەڵامی ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکایە کە رۆژی پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، بڵاویکردەوە، تاوەکو رۆژی 27ـی ئاب، جگە لە گۆڕینی ئاراستەی 75 کەشتیی بازرگانی، هێزەکانی ئەمریکا سێ کەشتیی بازرگانییان لە رێڕەو ئاوییەکەدا پەکخستووە.

