رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، بەهۆی جەنگەوە لە ئێران زیاتر لە هەزار قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە، کە زیاتر لە 500 قوتابخانەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان کە ئێران بڵاویکردوونەتەوە، هەزار و 288 قوتابخانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە.
بە گوتەی عەلیڕەزا کازمی، وەزیری پەروەردە و فێرکردنی ئێران، لەو ژمارەیە 20 قوتابخانە بەتەواوی خاپوور بوون.
لە پارێزگای ورمێ 93 قوتابخانە، لە پارێزگای سنە 126 قوتابخانە، لە پارێزگای کرماشان 121 قوتابخانە، لە پارێزگای ئیلام 86 قوتابخانە و لە لوڕستان 93 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی بەرپرسانی ئێران، 960 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە.




