رووداو دیجیتاڵ
یانەیەکی کوردستان لە ئوردن بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیدا دەکات و سێ میدالیای جیاواز دەباتەوە.
یانەی پەروەردەی کوردستان، لە ئوردن بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی کراوەی نێودەوڵەتیی تایکواندۆدا کرد و یاریزانەکانی توانیان سێ میدالیا بەدەستبهێنن.
لە پاڵەوانێتییەکەدا 110 یاریزان لە 40 وڵاتی جیاواز بەشدارییان کرد و ماوەی سێ رۆژ رکابەرییان لەسەر میدالیاکانی پاڵەوانێتییەکە دەکرد.
یانەی پەروەردەی کوردستان وەکو یەکەم یانەی کوردستان و عێراق بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد و میدالیایەکی زیو و، دوو میدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
سەهەند شەمسەدین لە کێشی 65 کیلۆگرامیدا لەسەر ئاستی ناوجەوانان پلەی دووەم و میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
لەوەند شەمسەدین لە ئاستی پێشکەوتوودا لە کێشی 87 کیلۆگرامیدا پلەی سێیەم و میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
عومەر عەلی، لەسەر ئاستی نەوجەوانان و لە کێشی 49 کیلۆگرامیدا پلەی سێیەم و میدالیای برۆنزی بردەوە.
یاریزانانی یانەی پەروەردە سەرجەمیان قوتابیی قوتابخانەکانی کوردستانن و یەکەمجارە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.


.jpg&w=3840&q=75)
