رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کار، ئاو و وزەی کوێت رایگەیاند، بەهۆی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەر وڵاتەکەیان، وێستگەیەکی کارەبا و پاڵاوتنی ئاو لەو وڵاتە زیانی بەرکەتووە.
هەینی 17ی تەممووزی 2026، ئەو وەزارەتە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە بەشێکی وێستگەکە کەوتووەتەوە و زیانی بە چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە، ناچاربوون هێڵی لەناکاو بخەنە کار بۆ پاراستنی سەقامگیریی بەرهەمهێنانی کارەبا.
هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کوێت هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی کوێت رایگەیاند، تیمە تەکنیکییەکانیان بەردەوام کار دەکەن بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیستمی کارەبا و بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکە. داواشی لە هاووڵاتییان کردووە کە بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە.
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لە 28ی شوباتی ئەم ساڵدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران کوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداوی بە مووشەک و درۆن دەکاتە ئامانج بە بیانووی ئەوەی لە بنکەکانی ئەمریکاوە، کە لەو وڵاتانەن هێرشی دەکرێتە سەر.


.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)