رووداو دیجیتاڵ
ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە 8 پلەداریان کوژراون.
رۆژی چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، بەشی پەیوەندییەکانی سوپای ئێران (ئەرتەش) لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەو هەشت ئەفسەرەی بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەندەر عەباس و بوشێهر راگەیاند، 8 ئەفسەری سوپاکەی راگەیاند، کە سەر بە هێزی ئاسمانی و دەریایی سوپای ئێران بوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەرتەش، عەلی موعینی لە بنکەی شەهید یاسینی بوشێهر، عەلی مەهدیزادە، حامید دورای، ئەمیرحوسێن قاسمی، عەلیڕەزا زارعی سانی و عەلیڕەزا بالیدە لە بنکەی شەهید عەبدولکەریمی لە بەندەرعەباس، هەروەها شەهاب ئومێدی بزی و محەممەد جەواد رەوانفەر لە ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپا، لەم هێرشانەدا کوژراون.
شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە ئێران. سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سێ کەشتیی بازرگانی لە تەنگەی هورمز، زیاتر لە 80 ئامانجی سەربازیی لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
لە بەرامبەردا سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی و ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکی و درۆنیدا 85 بنکەی سەرەکیی سەربازیی ئەمریکایان لە نێو کوێت و بەحرێن کردووەتە ئامانج.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە، تەنیا سێ هەفتە بەسەر واژۆکردنی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد" لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیان تێدەپەڕێت.
.jpg&w=3840&q=75)



