کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"

سیروان عەباس

سیروان عەباس

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.


شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و شەعبان شەعبان، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.


ئەندامانی شاندی یەکێتیش پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی؛ رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی؛ هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.


کۆبوونەوەیەکی باش و دێروەخت


دوای کۆبوونەوەکە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمرۆ تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە و باسی هیچی دیکە نەکراوە."

گوتیشی: "کۆبوونەوەیەکی باش بووە."


بەڵام شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت، "بەداخەوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم هەرچەندە درەنگ بوو، بەڵام هێشتا زۆر باشتر بوو لەوەی کە ئەگەر نەکرایە. بۆیە کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی زۆر زۆر باشە و هێزی ئێمە لە بەرامبەر بەغدا، وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانمان لە ئەمریکا و ئەورووپا، لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان نیشان دەدات."


میروەیس گوتی: "ئێمە پێویستمان بەوەیە کە ئیعادەی نەزەر بکەین لەو ناکۆکییانەی کە هەن، بۆ ئەوەی بتوانین باشتر خۆمان بۆ هەموو ئەو پیلانگێڕی و ئەو پلانانەی کە هەیە دژ بە هەرێمی کوردستان ئامادە بکەین و بتوانین شەڕی گەورەتر بۆ بەدیهێنانی مافەکانمان بکەین. بەڕاستی ئەمە یەکێکە لەو خاڵانەی کە خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم و بەپێی ئەوەی کە ئێمە هەموومان چاودێرین، ئەو بەیانە هاوبەشەش دوای ئەو ساردوسڕییە لە دوو ساڵ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو بەیانە هاوبەشە بۆ یار و نەیار لە راستیدا هەنگاوێک بوو کە هەرێمی کوردستان بۆ هەموومان هێڵی سوورە و لە دواییدا هەموومان ئامانجمانە و هەموومان دەستمان پێوە گرتووە و بەشێکە لە ئیلتیزاماتی ئەخلاقی."



"هەرێمی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە لە چاویلکەی حیزبایەتییەوە سەیر بکرێ"


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی، " ئەگەر قسەکە لەسەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە ئامانج بگیرێت، بێگومان ئەمە بۆ هەموو لایەک رۆشنە و نەک لایەنە سیاسییەکان، بگرە خەڵکی کوردستانیش ئەمەی پێ قبووڵ ناکرێت و هەرێمی کوردستان ئێستا زۆر لەوە گەورەترە لە چاویلکەی حیزبایەتییەوە سەیری بکەیت، تەنانەت هەرێمی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە تەنیا بە هی خەڵکی هەرێمی کوردستانیشی بزانیت. وەکو ئەو مامۆستا بەڕێزە لە چەند رۆژی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گوتی: ماڵەباوانی تەواوی خەڵکی کوردە لە تەواوی دنیا. بۆیە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە ئەمە بەشێکە لە ئیلتیزاماتی ئەخلاقی و بەشێکە لە دەستپێوەگرتن بە رەنج و قوربانیدان و خوێنی دەیان ساڵەی سەدان هەزار کەس لەم نیشتمانە."



"پرسی پێکهێنانی حکومەت بابەتی گفتوگۆکانی ئەمڕۆ نەبووە"



هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، شاندێکی یەکێتیش سەردانی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.


دوای سەردانەکە، شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، قەیرانێک هاتووەتە پێش، وەکو قەیران باسی دەکەیت وەکو مەوزووعێک کە بابەتێکە چەندین ساڵە لە نێوان ئێمە و حکومەتی ناوەندی هەیە کە چەندین ساڵە کەڵەکە بووە و ئێستاش بە دیدێکی نوێ حکومەتی ئیتیحادی باسی کردووە کە چارەسەری بکات. "ئێمە هەموو کۆبوونەوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بێت، بۆ خەڵک بێت، بۆ خزمەتگوزاری بێت، بۆ مووچە و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت، ئێمە هەموو دانیشتنێکمان لا پەسندە، لەگەڵ هەر لایەک بێت."


شاڵاو کۆسرەت گوتیشی: "لە هەندێک مەسەلە کە نەگەیشتووینەتە ئامانج لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوانە گفتوگۆی ئەمڕۆی ئێمە نەبووە. ئێمە گفتوگۆی ئەمڕۆمان لەسەر ئەو وەزعە، ئەو قەیرانەی کە هاتووەتە پێشەوە، لەسەر ئەو بابەتانە بووە. وەزعی هەرێمی کوردستانیش دەبێت چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بابەتی ئەمڕۆ گوزەران و وەزعی هەرێمی کوردستانە، ئەولەوییەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئەوکات مەسەلەی دیکە."



چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا


دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو حیزب راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی تازەی عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکخستنی هەڵوێست بەرامبەر بە پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵەکاندا."


لە راگەیێندراوەکەدا سەبارەت بە ئەنجام و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە هاتووە: "هەردوولا کۆکبوون لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان، بە یەکهەڵوێستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی 1ـی کانوونی یەکەمی 2026 کە لە بەغدادا بەڕێوەدەچێت و داکۆکیکردن لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا و بە هاوبەشی بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان."


بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێ. دوێنێ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە گوتی، ئەو دانیشتنەی دیالۆگی نیشتمانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستپێشخەری بۆ کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا تاوتوێ دەکرێن.


کۆبوونەوەیەکی باڵا دوای 2 ساڵ


ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداودا راگەیاند، کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بۆ قسەکردن بووە لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا و "دەرفەتێکیش بۆ قسەکردن لەسەر هەندێ بابەتی دیکە."


ئەحمەد کانی گوتی: "کۆبوونەوەکە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان پارتی و یەکێتییە و باسکردنی ئەو کێشانەی کە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەن، هاوکات، گەشبینم کۆبوونەوەکە یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ زۆر لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان."



ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی باسی لە بایەخی کۆبوونەوەکە کرد و گوتی: "ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی باڵای نێوان پارتی و یەکێتییە لە نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا، بەو پێیەی یەکەم کۆبوونەوەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەشداری تێدا بکەن."


ئەحمەد کانی ئاماژەی بەوەکرد: "دەکرێ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیاری زۆر گرنگی تێدا بدرێ، بە تایبەت بۆ کۆبوونەوەی (دیالۆگی نیشتمانی) کە بڕیارە رۆژی سێشەممە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەو پێیەی گرنگە گوتاری کورد لە بەغدا یەک گوتار بێت."



بابەتی پەیوەندیدار

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە