کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دابەشکردنی نەوت. وێنە: ئەرشیڤ/ بڵند تاهیر - رووداو

دابەشکردنی نەوت. وێنە: ئەرشیڤ/ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

سبەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات

ژینەر ستار

ژینەر ستار

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

رووداو دیجیتاڵ


سبەی یەکشەممە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی شارەکە دەڵێ: "دابەشکردنەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت وەردەگرێ."


رۆژی شەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2026، سۆران کەمال، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "سبەی یەکشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و هەرخێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت بە 33 هەزار دینار وەردەگرێ."


سۆران کەمال گوتی: "لە قۆناخی یەکەم دا نەوتەکە بەسەر هاونیشتمانییانی ناوچە شاخاوییە ساردەکاندا دابەش دەکرێ. پێشبینی دەکەین سبەینێ نەوت بەسەر سەرجەم خێزانەکانی سنووری تەوێڵە و بیارەدا دابەش بکرێ."


لە بارەی ئەو بڕە نەوتەی پارێزگای هەڵەبجە پێویستی پێیەتی، سۆران کەمال روونیکردەوە: "ئەگەر هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوت وەربگرێ، پێویستمان بە 6 ملیۆن و 200 هەزار لیترە. بەڵام ئێستا تەنیا یەک ملیۆن و 154 هەزار لیترمان بۆ دیاریکراوە، کە ئەگەر 100 لیتریش بەسەر هەر خێزانێکدا دابەش بکەین، هێشتا ئەو بڕە پێویستی پارێزگاکە پڕناکاتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە