کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێکی کارەبا لەکاتی ئەرکەکەیدا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کارمەندێکی کارەبا لەکاتی ئەرکەکەیدا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پڕۆژەی رووناکی بۆ دانیشتووانی هەشتی حەسارۆک: کارەبای سەرپێچی دەبڕین و دەبێت خۆتان تۆمار بکەن

"کارەبای بەشێکی ماڵان بڕاوە"

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

رووداو دیجیتاڵ


ژمارەیەک لە هاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە شاری هەولێر کارەبایان بڕاوە، پڕۆژەی رووناکی رایگەیاندووە، بڕانی کارەبا بەهۆی سەرپێچییەوە بووە و دوای رێکارەکان کارەبایان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.


پڕۆژەی رووناکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە چوارچێوەی کارە بەردەوامەکان بۆ فراوانکردنی تۆڕی کارەبا و نەهێشتنی سەرپێچییەکان، وەزارەتی کارەبا دەستی کردووە بە کاراکردنی چەندین گۆڕەری کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک. پرۆسەکە خۆی لە بەکارخستنی چوار گۆڕەری نوێی کارەبا دەکات و خزمەتی نزیکەی 400 هاوبەشی نوێ دەکات لە گەڕەکەکە".


بەگوێرەی پڕۆژەی رووناکی، "پچڕاندنی سەرپێچی لە هەشتی حەسارۆک بەردەوام دەبێت لە چوارچێوەی کارەکانی فراوانکردن و گەیاندنی تۆڕی کارەبا".


لەبارەی کارپێکردنی گۆڕەرە نوێیەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک پڕۆژەکە دەڵێت: "بۆ بەکارخستنی ئەم گۆڕەرە نوێیانە و پاراستنی بەشداربووانی ناوچە دراوسێکان، تیمەکانی وەزارەت هێڵەکانی سەرپێچی کە بە نایاسایی راکێشرابوون بڕیوە. بەهۆی تێکەڵبوونی هێڵی موەلیدەی تایبەت و تۆڕی نیشتمانی لە ناوچەکەدا لەگەڵ کەیسەکانی سەرپێچی، ژمارەیەک لە هاوبەشانی کارەبا کە بە یاسایی خزمەتگوزاریی کارەبایان هەیە هێڵەکەیان پچڕا، لەم بارەیەوە وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات لەوەی بەزووترین کات کارەبا بۆ هەموو ئەو هاوبەشانە دەگەڕێتەوە".


وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا داوا لەو دانیشتووانی هەشتی حەسارۆک دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی هێڵی کارەبایان راکێشاوە، سەردانی فرۆشیاری وزە بکەن و بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵەی دروستکردنی هەژماری کارەبا بکەن و بۆ ئەوەی کارەبایان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە