رووداو دیجیتاڵ
بەرلەوەی ئاهەنگی دەرچوونی بگێڕێت، ئارامگەی بوو بە باوەشی خاک. زینە دەشتی، ناسراو بە زیلان، تەمەن 22 ساڵ، کچە خوێندکاری بەشی زانستی ژینگە و تەندروستی، لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، دڵە لاوازەکەی لە لێدان وەستا و کۆچی دوایی کرد.
رۆژی 12ی تشرینی دووەم، لەنێو رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر، زینە لەهۆش خۆی چوو و لەڕێگەی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دەشتی عومەر، باوکی زینە، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە دەگێڕێتەوە کە کچەکەی لە منداڵییەوە نەخۆشیی دڵی هەبووە، بۆ مەبەستی چارەسەریش بردوویانەتە چەندین وڵات، بەڵام پزیشکان نەیانتوانیوە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام بدەن.
گیانلەدەستدانی زینە دەشتی، ئەو کچە گەنجەی کە بە هیوا و ئاواتێکی زۆرەوە چاوەڕێی وەرگرتنی بڕوانامە و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی ژیان بوو، خەم و ماتەمینییەکی قووڵی خستە نێو دڵی کەسکار و هاوڕێکانییەوە.


