رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێ، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەک کە تێیدا شۆفێرێکی پاس کاری نەشیاو بەرامبەر قوتابییەکی کچ دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا شۆفێرێکی پاسی گواستنەوەی قوتابییان بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ قوتابییەکی کچ دەکات و چەند جووڵەیەکی نەشیاو دەکات و دەستبەجێ بەدواداچوون کرا.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، شۆفێری پاسەکە بەناوی (د. ل. ع) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
ئاسایشی هەولێر پەیامێک ئاڕاستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات و دەڵێت: هەر خێزان و خانەوادەیەک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بکات.

