کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، لە دەستکەوتێکی گرنگدا بۆ کەرتی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکان لە عێراق، چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، خەڵاتی (خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) بەدەستهێنا. ئەم خەڵاتە لە چوارچێوەی بیستەمین خولی لووتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ریڤیو (Telecom Review Leaders' Summit) لە شاری دووبەی بەڕێوەچوو، کە یەکێکە لە دیارترین بۆنە ساڵانەکانی جیهان لەم بوارەدا. خەڵاتەکە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتە نایابەکانی لووتکەکەدا پێشکێش کرا، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتی هەڵبژێردرا کە پێکهاتبوو لە 15 پسپۆڕ، وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو کەسایەتییانەی کە رۆڵی بەرچاو لە سەرکردایەتیکردنی کەرتەکەدا دەگێڕن. ئاسیاسێڵ دەڵێ، ئەم رێزلێنانە نێودەوڵەتییە پێگەی سەرکردایەتیی عێراق لەسەر سەکۆی ناوچەکە دەخاتە روو، هاوکات گوزارشت لەو ژینگەیە دەکات کە تێیدا ئاسیاسێڵ پشتگیری لە خانمان دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان و ئاڕاستەکردنی ستراتیژی بازرگانی بۆ خزمەتکردنی زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو لە سەرانسەری عێراقدا. عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ، جەختی لەوە کردەوە کە بەرەوپێشبردنی خانمان و رەخساندنی دەرفەتی راستەقینە بۆ گەشەکردن و سەرکردایەتیکردن، بەشێکی بنەڕەتییە لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکە لە ناوخۆ و لە سەرانسەری وڵاتدا.
هەواڵە ناوخۆییەکان22-10-2026فلای ئەربیل: دەستکەوتێکی مێژووییمان بەدەستهێنا و بڕوانامەی (AOC)ـمان وەرگرت