رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای کەلار، منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە، بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "منداڵەکە لەسەر شەقامی کەلار – کفری، لە نزیک گوندی دریم لاند ئۆتۆمبێل لێیداوە."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، منداڵەکە لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە تووشی ئەو رووداوە بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە.
تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.


.webp&w=3840&q=75)
