رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشووری عێراق".
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێت: "کەش ناجێگیر دەبێت، نمەباران بەشێوەیەکی پچڕپچڕ و مامناوەند دەبارێ، کە هەندێک کات هەورەبرووسکەیشی لەگەڵ دەبێت".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک باران دەبارێ، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها لە شەودا بە "لاواز"ی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی.
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێ سبەی باران لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجەش ببارێ، ئەوەش لە ئەنجامی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای سوور و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییە".
بە گوتەی سالار حاجی عەلی، شەپۆلی بارانبارین رۆژی 7ـی مانگیش بەردەوام دەبێت و 8ـی ئەم مانگە پێنجشەممە کۆتایی دێ.
ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات، لە دوو رۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەکان 10 بۆ 25 ملیمەتر باران ببارێ و لە شارەکان رێژەکە لە 0 بۆ 10 ملیمەتر بێت.
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی



