رووداو دیجیتاڵ
ڕۆژی یەکشەممە، 4ی
ئۆکتۆبەری 2026، لە رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی بیستەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی
دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی، ئێستا پەیوەندیی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق باشە و " تەنیا داوای
جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین."
هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و
هادی عامری کرد و گوتی "ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر
جێبەجێی نەکەن، بیر لەوە دەکەینەوە هەڵوێستی ئێمە چۆن دەبێت."
سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد دۆخی ناوچەکە زۆر هەستیارە و کەس
نازانێت بەرهو کوێ دەچێت، گوتیشی لەو
شەڕە گەورەیەی ماوەی رابردوو " توانیمان هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی تا
ئاستێکی زۆر لە بەڵایەکی زۆر گەورە بپارێزین."
سەرۆک بارزانی جەختی
لەوە کردەوە "حەز دەکەین باشترین پەیوەندیمان هەبێت؛ نە لەگەڵ ئێران و نە
لەگەڵ تورکیا و هیچ دەوڵەتێکی تر دوژمن نین." هیواشی خواست شەڕ لە ناوچەکەدا
کۆتایی بێت و ئاشتی جێگیر بێت.
نوێدەکرێتەوە...
.
.jpeg&w=3840&q=75)
