رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شۆرتی کارەبا لە شەحنی مۆبایل ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی کەکۆن لە قەزای کۆیە کەوتەوە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قەزاکەش دەڵێت، تیمەکانیان دەستبەجێ ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
رۆژی شەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی کەکۆن لە قەزای کۆیە."
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە گوتیشی، هەر زوو تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و رێگە لە تەشەنەکردنی بگرن.
سەبارەت بە هۆکار و زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، گۆران ئەحمەد دەڵێت: "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە هۆکاری رووداوەکە شۆرتی کارەبا بووە لە شەحنی مۆبایل، خۆشبەختانە ئاگرەکە تەنیا زیانی مادی بە ماڵەکە گەیاندووە و هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە."



